فراکسیۆنى گۆڕان داواى ئازادکردنى دەستگیرکراوان دەکات
13/01/2019
ڕاگەیەندراوی فەرمی
فراکسیۆنی گۆڕان داواى
ئازادکردنى هەمو ئەو کەسانە دەکات کە لە چەند رۆژى رابردودا لە دەرەوەى بڕیارى
دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى یەکێتى و پارتیەوە دەستگیرکراون و رایدەگەیەنێت؛ پێویسته
پارتی و یه‌کێتیش ده‌ستبه‌رداری ئه‌م ده‌ستوه‌ردانه خراپانه ببن له به‌کارهێنانی
دامه‌زراوه ئه‌منییه‌کان بۆ مه‌رام و ململانێی حیزبی و دادگاکان هه‌ڵوێست و قسه‌ی
جدیان هه‌بێت".
فراکسیۆنی گۆڕان لە
پەرلەمانى کوردستان رونکردنەوەیەک لەبارەى ئەو هەڵمەتى دەستگیرکردنانە بڵاو
دەکاتەوە کە ماوه‌یه‌که له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی له
چوارچێوه‌ی به‌رگی حیزبی و له ده‌ره‌وه‌ی بڕیاری دادوه‌ر جێبەجێ دەکرێن و
دەڵێت:"ئه‌م پرۆسه‌ی ده‌ستگیرکردنه جگه له‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی یاسایه، پێچه‌وانه‌ی
هه‌مو ئه‌و بانگه‌شانەیە له به‌رنامه‌ی حیزبه سیاسیه‌کاندا هه‌یه".
رونکردنه‌وه‌یه‌ک له
فراکسیۆنی گۆڕان-ەوە
ماوه‌یه‌که له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی له
چوارچێوه‌ی به‌رگی حیزبی و له ده‌ره‌وه‌ی بڕیاری دادوه‌ر چه‌ندین که‌س ده‌ستگیرکراون
کە دوایه‌مین هه‌نگاوی نایاسایی ده‌ستگیرکردنی چه‌ند چالاکوانێکی سیاسی و هاوڵاتی
بو له ساڵیادی تیرۆرکردنی ساکینه جانسز و هاوڕێکانیدا له پارکی ئازادی سلێمانی.
ئه‌م پڕۆسه‌ی ده‌ستگیرکردنه
جگه له‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی یاسایه، پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و بانگه‌شانەیە له به‌رنامه‌ی
حیزبه سیاسیه‌کاندا هه‌یه.
پێویسته ئاسایشی
سلێمانی سه‌رجه‌می ئه‌و هاونیشتیمانیانه ئازادبکات که ده‌ستگیری کردون له ساڵیادی
تیرۆری ساکینه جانسزو هاوڕێکانی.
پێویسته پارتی و یه‌کێتیش
ده‌ستبه‌رداری ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه خراپانه ببن له دامه‌زراوه ئه‌منییه‌کان و
به‌کارهێنانیان بۆ مه‌رام و ململانێی حیزبی، پێویسته له یاسا
شکێنی و به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادی راده‌ربڕین دادگاکان هه‌ڵوێست و قسه‌ی جدیان
هه‌بێت به‌رامبه‌ر حیزب و فه‌رمانده سه‌ربازی و ئه‌منیه‌کان.
فراکسیۆنی گۆڕان