دەستپێشخەرییەک لە بزوتنەوەى گۆڕان-ەوە
27/05/2023
ڕاگەیەندراوی فەرمی
پاش چەندین هەوڵى
بزوتنەوەى گۆڕان بۆ هێورکردنەوەى دۆخى سیاسی هەرێمى کوردستان و چارەسەرى ناکۆکییەکان
لە ڕێگەى دامەزراوە فەرمیەکانەوە، جارێکى دیکە پرسى کاراکردنەوەى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى
هەڵبژاردن و ڕاپرسى کوردستان لێکترازانێکى ترى دروستکرد.
بزوتنەوەى گۆڕان
لە (٣١-٣-٢٠٢١)دا پڕۆژەیەکى بۆ هەموارى یاسای هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان پێشکەشکرد.
داواى کاراکردنەوەى کۆمسیۆنى کرد لە پێناوى هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد لەکاتى یاسایی
خۆیدا، بەڵام بۆ ئەم پرسە هیچ هەنگاوێکى پراکتیکى نەنرا. دواجار پێنج لایەنى سەرەکى
لە (١١-٣-٢٠٢٣) ڕێکەوتنێکیان ئیمزاکرد کە ئەم دوپرسە ڕەهەندى نیشتمانییان هەیە و پێویستە
بەسازان و هاوتەریب هەموار و کارا بکرێنەوە.
بزوتنەوەى گۆڕان
سیاسەتى سەربەخۆى خۆى هەیە، کە پێداگرییە لە بنەما یاساییەکان و گەڕانەوەى شکۆ بۆ
دامەزراوەکان، بۆ ڕێگەگرتن لەبەردەوامى ئەم دۆخە و لێکترازانى زیاتر، هەروەها ڕێگەنەدان
بە پێشێلکردنى یاسا و بنەماکانى سازانى نیشتمانى هیچ کۆبونەوەیەکى کۆمسیۆن بەپێویست
نازانین.
وەکو ئەرکى نیشتمانى
و سیاسی لەپێناو دۆزینەوەی دەرچەیەك بۆ چارەسەری ناکۆکیەکانى هەرێم و پێشهاتە نوێیكانی
گۆڕەپانی سیاسی عێراق و دورخستنەوەی مەترسی لەسەر گوزەرانی خەڵك و پاراستنى قەوارەى
هەرێم، بزوتنەوەى گۆڕان داوای کۆبونەوەى لوتکەى پارتە سیاسییە سەرەکیەکان دەکات.
بزوتنەوەى گۆڕان
٢٧ی ٥ی ٢٠٢٣