پرسەنامە

21/07/2023

کۆمەڵایەتی

بەداخ و پەژارەیەکى زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (عوسمان دەروێش قادر)مان پێگەیشت.

کاک عوسمان کەسایەتیەکى کۆمەڵایەتی دیار و هەڵسوڕاوێکى چالاک و بە ئەمەکى بزوتنەوەى گۆڕان بو لە سنورى مەکۆکەمان، گیانلەدەستدانى خۆى و کوڕەکەى بە روداوێکى دڵتەزێن لە دڵەوە خەمبارى کردین، بەو بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی و دڵنەوایی خۆمان ئاڕاستەی خێزان و بنەماڵەکەیان و کەسوکاری دەکەین.

لەخوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبو جێگای بەهەشتی بەرین بێت و سەبوری هەمو لایەکمان بدات.

مەکۆى کەلار بزوتنەوەی گۆڕان
٢١ی ٧ى ٢٠٢٣


هەواڵی زیاتر