پرسەنامە

01/08/2023

کۆمەڵایەتی


بەداخ و کەسەرێکى زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (لیوا تۆفیق مەغدید حوسێن، ناسراو بە تۆفیق کانی وەتمانی)، کەسایەتى نیشتیمان پەروەر و تێکۆشەری دێرین و هەڵسوڕاوى دیارى بزوتنەوەى گۆڕانمان پێگەیشت.

کاک تۆفیق کانى وەتمانى رۆڵەیەکى بە ئەمەکى کوردستان و پێشمەرگەیەکى تێکۆشەر و خاوەن رێباز و ورەى پۆڵاین بوە، بە توانا و لێهاتویی خۆى هەمو پلەکانى پێشمەرگایەتى بڕیوە تا فەرماندەى تیپ و یەکێک بوە لە فەرماندە مەیدانییەکانى راپەڕینى بەهارى (1991) و بەشدارییەکى کاراى لە سەرخستنى راپەڕین هەبوە، یەکەم فەرماندەى لیواى بتوێنیش بووە لە سوپاى یەکگرتوى کوردستان لە ساڵى (1992).
لە ساڵى (2009)شەوە کاک تۆفیق کانى وەتمانى سەرکردەیەکى دیارى بەرەى چاکسازى و لە دامەزرێنەرانى بزوتنەوەى گۆڕان و ئەندامى پێشوى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بوە، لەماوەى رابردودا کارەکتەرێکى کاریگەرى سەرخستنى بزوتنەوەى گۆڕان بوە بەتایبەت لە بتوێن و پشدەر.
بەو بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی لە خۆمان و تەواوى گۆڕانخوازان و کوڕ و براکانى و هاوڕێ و دۆست و کەسوکار و بنەماڵە بەڕیزەکەیان دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین رۆحی پاکى کاک تۆفیق بە بەهەشت شاد بکات، دڵنەوایی و سەبوریی ئێمە و بنەماڵە و کەسوکارەکە بەڕێزەکەشى بدات.

انا لله و انا الیه راجعون

بزوتنەوەی گۆڕان
1ی 8ى ٢٠٢٣


هەواڵی زیاتر