پرسەنامە

02/08/2023

کۆمەڵایەتی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوای مامۆستا ( بەختیار محمد ناسر) هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامی ڕایەڵەی مامۆستایانمان لە مەکۆی شارەزور، پێگەیشت.

مامۆستا بەختیار وزە و تواناکانى خستبوە خزمەت چاکەى گشتى و ئومێدى زۆرى لەسەر هەڵچنرابو کە لە خزمەت بەردەوام بێت، گیانلەدەستدانى لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانى خانەوادەکەی بە کارەساتێکی دڵتەزێن لە دڵەوە خەمبارى کردین.

بەو بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی لە خۆمان و تەواوى گۆڕانخوازان و هاوڕێیان و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین رۆحی پاکیان بە بەهەشت شاد بکات، دڵنەوایی و سەبوریی هەمولایەک بدات.

انا لله و انا الیه راجعون

مەکۆی شارەزوری بزوتنەوەی گۆڕان
٢ی ٨ى ٢٠٢٣


هەواڵی زیاتر