پرسەنامە
12/08/2023
کۆمەڵایەتی
بەداخ و پەژارەیەکى زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (عەبدولکەریم
شێخانی) نوسهر و وهرگێڕی دیارى كورد-مان پێگەیشت.
مامۆستا (عەبدولکەریم شێخانی) لە ژیانیدا رۆڵى کاریگەرى
گێڕاوە و خزمەتى گەورەى بە ئەدەب و زمانى کوردى کردووە و خاوەنى چەندین بەرهەمى
ناوازەیە کە ناو و ناوبانگى بە زیندویی لە یادەوەرى و مێژودا دەهێڵنەوە.
لەدەستدانى مامۆستا عەبدولکەریم، کشانى ئەستێرەیەکى
درەوشاوەى دنیاى ئەدەبى کوردییە و بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان
ئاڕاستەى خانەوادە و کەسوکار و تەواوى هاوڕێیان و نوسەرانى کورد دەکەین.
لە خوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات،
دڵنەوایی و سەبوریی هەمولایەک بدات.
انا لله و انا
الیه راجعون
بزوتنەوەی گۆڕان
١٢ى٨ى٢٠٢٣