پرسەنامە

09/11/2023

کۆمەڵایەتی

بەداخ و پەژارەیەکى زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (محەمەد مەحمود حەمەئەمین) ناسراو بە حەمە کۆمەڵە، تێکۆشەرى دێرین و هەڵسوڕاوى دیارى بزوتنەوەى گۆڕانمان پێگەیشت.

کاکە حەمە بە گیانى پێشمەرگایەتییەوە چەند ساڵى رابردوى لە دروستبوونى بزوتنەوەى گۆڕانەوە بۆ خزمەتى بزوتنەوەى گۆڕان و بەرەى گۆڕانخوازى و دژایەتى گەندەڵى تەرخانکرد لەپێناو بەدیهێنانى ئایندەیەکى باشتر بۆ گەل و نەتەوەکەى، هەربۆیە لەدەستدانى لە دڵەوە خەمبارى کردین.

بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسەنامە و سەرەخۆشی ئاڕاستەى خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەیان و هاوڕێیانى دەکەین و هاوبەشى خەم و پەژارەیانین، لە خوای گەورە داواکارین رۆحی بە بەهەشت شاد بکات، دڵنەوایی و سەبوریی بە هەموان ببەخشێ.

انا لله و انا الیه راجعون

بزوتنەوەی گۆڕان
٩ى ١١ى ٢٠٢٣


هەواڵی زیاتر