پرسەنامە

13/11/2023

کۆمەڵایەتی

بەداخ و کەسەرێکى زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (هێمن قەرەداغى) نوسەرو شاعیرو روناكبیرمان پێگەیشت.

کاک هێمن کەسایەتیەکی خاوەن بەهرە و لێهاتو بو، یەکێک بو لە قەڵەم و نوسەرە دیارەکان کە خاوەنى چەندین نوسین و لێکۆڵینەوە و بەرهەمى بەپێز و دانسقەیە و چاوەڕوانى کارى زیاترى داهێنەرانەى لە بوارەکانى نوسین و سیناریۆ و فیلم لێدەکرا، بە گیانلەدەستدانى بە روداوێکى دڵتەزێن، مۆمێکى پرشنگدارى رێى زانین و نوسین و هونەر بە زویی کوژایەوە.

بەو بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێیانى دەکەین و هاوبەشى خەم و پەژارەیانین، لە خوای گەورە داواکارین رۆحی کاک هێمن بە بەهەشت شاد بکات، دڵنەوایی و سەبوریی بە هەمولایەک ببەخشێ.

انا لله و انا الیه راجعون

بزوتنەوەی گۆڕان
١٣ى ١١ى ٢٠٢٣


هەواڵی زیاتر