پرسەنامە

06/12/2023

کۆمەڵایەتی

بەداخ و پەژارەیەکى زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (هەینی رەسوڵ ئەحمەد)ناسراوبە هەینی گۆڕەزی هەڵسوڕاوی دیاری سنوری هەریر و باتاس و ڕێکخەری ڕایەڵەی کەسایەتی لە ئەنجومەنی قەزای شەقڵاوەی بزوتنەوەی گۆڕانمان پێگەیشت.

کاک هەینی كەسایەتییەكی دیاری كۆمەڵایەتی و ناسراو و دیاری ناوچەكەبو كە لە دروستبوونى بزوتنەوەى گۆڕانەوە خزمەتێكی گەورەی بزوتنەوەكە و بەرەى گۆڕانخوازیی كردوە لەپێناو بەدیهێنانى ئایندەیەکى باشتر بۆ گەل و نەتەوەکەى، هەربۆیە لەدەستدانى خەسارەتێكی گەورەیە و لە دڵەوە خەمبارى کردین.

بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسەنامە و سەرەخۆشی ئاڕاستەى خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێز و تێكۆشەرەكەیان دەکەین و هاوبەشى خەم و پەژارەیانین، لە خوای گەورە داواکارین رۆحی بە بەهەشت شاد بکات، دڵنەوایی و سەبوریی بە هەموان ببەخشێ.

انا لله و انا الیه راجعون

بزوتنەوەی گۆڕان
٥ی ١٢ی ٢٠٢٣


هەواڵی زیاتر