بزوتنەوەى گۆڕان: بەشداری هاونیشتیمانیان لە هەڵبژاردن و دەنگدان لە ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان گوزارشتە لە ئاستی بەرزی بەرپرسیارێتی ئینتیما بۆ نەتەوە و نیشتمان
14/12/2023
ڕاگەیەندراوی فەرمی
بزوتنەوەى
گۆڕان رایدەگەیەنێت: بەشداری سیاسیی هاونیشتمانیانی کورد لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە؛ هەنگاوێکە
بۆ ڕوبەڕووبەبونەوەی دۆخی داسەپاوی ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان، بۆ ڕاگرتنی
پرۆسەی تەعریب و زەوتکردنی مافی جوتیارانی کورد، بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی نوێ،
کە بە ئاڕاستەی زیادکردنی خزمەتگوزارییەکان و ئاوەدانکردنەوەی گوندە وێرانەکان هەنگاو
بنێت.
لە
راگەیەندراوێکدا کە بەبۆنەى نزیکبونەوەى وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق،
بەتایبەت لە سنوری ناوچە کوردستانییە دابڕێندراوەکانی کەرکوک، موسڵ، سەلاحەدین و دیالە
ئاڕاستەى هاونیشتمانی ناوچە کوردستانییە دابڕیندراوەکانى دەکات، بزوتنەوەى گۆڕان
ئەوەدەخاتەڕو کە؛ پێویستی بەشداریکردن لە پرۆسەکە و بە جێگەیاندنی ئەم ئەرکە نیشتمانی
و نەتەوەیی و دیموکراتیە زیاتر دەبێت و "بەشداریتان لەپرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدانتان
بە لیستە کوردییەکان، سەرەڕای ڕەخنە و ناڕەزایەتیتان لە شێوازی حوکمڕانی و ئیدارەدان
و کەمی خزمەتگوزاری چەند ساڵی ڕابردوو؛ گوزارشتە لە ئاستی بەرزی بەرپرسیارێتیتان بەرامبەر
چارەنوسی ئێستا و داهاتوی ناوچەکانتان و ئینتیما بۆ نەتەوە و نیشتمان و سەلماندنەوەی
ناسنامەی کوردستانیی کەرکوک و تەواوی ناوچە کوردستانیە دابڕێنراوەکان".
هاونیشتمانیان
لە ناوچە کوردستانییە دابڕیندراوەکان..
خوشک و
برایانی بەڕێز..
لەگەڵ نزیکبونەوەمان
لە وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، بەتایبەت لە سنوری ناوچە
کوردستانییە دابڕێندراوەکانی کەرکوک، موسڵ، سەلاحەدین و دیالە؛ پێویستی بەشداریکردن
لە پرۆسەکە و بە جێگەیاندنی ئەم ئەرکە نیشتمانی و نەتەوەیی و دیموکراتیە زیاتر دەبێت.
بەشداریتان
لەپرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدانتان بە لیستە کوردییەکان، سەرەڕای ڕەخنە و ناڕەزایەتیتان
لە شێوازی حوکمڕانی و ئیدارەدان و کەمی خزمەتگوزاری چەند ساڵی ڕابردوو؛ گوزارشتە لە
ئاستی بەرزی بەرپرسیارێتیتان بەرامبەر چارەنوسی ئێستا و داهاتوی ناوچەکانتان،
هاوکات خۆشەویستی و ئینتیما بۆ نەتەوە و نیشتمان و سەلماندنەوەی ناسنامەی کوردستانیی
کەرکوک و تەواوی ناوچە کوردستانیە دابڕێنراوەکان لە ڕێگەی ڕەوایەتی دەنگدان و پرۆسەی
دیموکراتی.
لە ڕوانگەی
ئێمەوە، بەشداری سیاسیی هاونیشتمانیانی کورد لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە؛ هەنگاوێکی ڕاستە
بۆ ڕووبەڕووبەبونەوەی دۆخی داسەپاوی ئەو ناوچانە، بۆ ڕاگرتنی پرۆسەی تەعریب و زەوتکردنی
مافی جوتیارانی کورد، بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی نوێ، کە بە ئاڕاستەی زیادکردنی خزمەتگوزارییەکان
و ئاوەدانکردنەوەی گوندە وێرانەکان هەنگاو بنێت، لە هەمو ئەم هەنگاوانەش لەپێشتر؛
بەهێزبونی پێگەی کورد لەسەر تەرازوی دەنگدان پاڵپشتییە بۆ زەمینەسازی لە جێبەجێکردنی
مادەی (١٤٠)ی دەستوریی عێراقی و هاوسەنگی لە حوکمڕانی خۆجێی ئەو ناوچانە.
بزوتنەوەی
گۆڕان
١٤ی ١٢ی ٢٠٢٣