پرسەنامە
30/12/2023
کۆمەڵایەتی
بەداخ
و پەژارەیەکى زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی نوسەر و رۆژنامەنووس (فریاد ھیرانی)مان پێگەیشت.
کاک فریاد كەسایەتییەكی نیشتیمانپەروەر
و هەمیشە لە هەوڵى فراوانکردنى ئازادییەکان و خەمى گشتى دا بووە، لەدەستدانى کەلێنێکى
گەورە دروست دەکات.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسەنامە و
سەرەخۆشی ئاڕاستەى خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەكەیان دەکەین و هاوبەشى خەم
و پەژارەیانین، لە خوای گەورە داواکارین رۆحی بە بەهەشت شاد بکات، دڵنەوایی و
سەبوریی بە هەموان ببەخشێ.
انا لله و انا الیه راجعون
ژورى رۆژنامەوانى بزوتنەوەی گۆڕان
٣٠ی ١٢ی
٢٠٢٣