كۆبونه‌وه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ستیپێكرد

01/07/2020

كه‌مێك پێش ئێستا كۆبونه‌وه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌‌ ده‌ستیپێكرد، بۆ تاوتوێكردنی‌ پرسی‌ چاکسازی و ئاڵنگاریەکانی بەردەم هەرێم و رێککەوتنی حکومەتی خوجێی سلێمانی

دلێر عەبدولخالق رێکخەری ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان، پێشتر ڕایگه‌یاندبو: بڕیارە کاتژمێر ١١ی رۆژی چوارشەمە ١ی٧ی٢٠٢٠، وەفدێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان بکەن و، لەگەڵ عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن کۆببنەوە.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردبو: بڕیارە لە کۆبونەوەکەدا پرسی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و موچەخۆران، پەیوەندییەکانی هەردولا و باشترکردنی پەیوەندی سیاسی نیوان لایەنەکان، چاکسازی و ئاڵنگاریەکانی بەردەم هەرێم و رێککەوتنی حکومەتی خوجێی سلێمانی بابەتی گفتوگۆ دەبن.

 

 

 

فۆتۆ: بڕیار نامیق

 


هەواڵی زیاتر