بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: پشودرێژین تائه‌وكاته‌ی دڵنیابین نیه‌تی خێر هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی
01/07/2020
له‌دوای كۆتای هاتنی كۆبونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌ریه‌ك له د.ده‌رباز محه‌مه‌د، ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و د.سۆران جه‌مال تاهیر، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ورده‌كاری كۆبونه‌وه‌كه‌یان بۆ ڕۆژنامه‌نوسان ڕونكرده‌وه.
د.ده‌رباز محه‌مه‌د، ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی، چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كۆتایهێنان به گه‌نده‌ڵی، له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌شدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌و پرسی پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم كرایه‌وه.
وتیشی: ئێمه پێمانوایه ئه‌و داهاته‌ی ده‌چێته خه‌زێنه‌ی حكومه‌ته‌وه ته‌واوی داهاتی هه‌رێمی كوردستان نیه، پێوسته سه‌رجه‌م داهاته‌كان بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت، ئێمه‌ش له حكومه‌ت تا ئه‌وكاته پشودرێژ ده‌بین كه دڵنیابین له ئه‌نجامدانی چاكسازی، كه‌ده‌بێت به زوترین كات ئه‌نجامبدرێت.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی د.ده‌رباز محه‌مه‌د وتی: بڕیاردراوه لیژنه‌ی هاوبه‌شی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكه‌ن. به‌مه‌به‌ستی كاركردن له ڕێكه‌وتنی ئیداری نێوان هه‌ردولایان و ئه‌م لیژنه‌یه ڕوئیای هاوبه‌شی سه‌رجه‌م پارته سیاسیه‌كان یه‌كبخات سه‌باره‌ت به پرسی لامه‌ركه‌زی بۆئه‌وه‌ی لامه‌ركه‌زیه‌ت بخرێته خزمه‌تی خه‌ڵكه‌وه.
لایی خۆشیه‌وه د.سۆران جه‌مال تاهیر، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند: هه‌موان كۆكین له‌وه‌ی پێوسته چاكسازی ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام ده‌بێت پرۆسه‌كه سه‌ره‌تا له ده‌ستبردن بۆ شه‌فافكردنی گرێبه‌سته گه‌وره‌كانی نه‌وته‌وه ده‌ستپێبكات و داهاته‌كان شه‌فاف بكرێن ئه‌وكات ده‌ست ببرێت بۆ ئه‌و موچانه‌ی كه‌ده‌وترێت بندیوارن.
وتیشی: هه‌ردولا كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێوسته ڕێكه‌وتنی گونجاو بكرێت له‌گه‌ڵ به‌غداد بۆ كۆتای هێنان به قه‌یرانه‌كان، چونكه چاره‌سه‌ر له به‌غداده نه‌ك له ولاَت و شوێنێكی دیكه.