بەختیار عومەر ئەولێ: ئەگەر بمانەوێت روبەروى تەنگژەکان ببینەوە دەبێت ئاشتەوایى سیاسى هەبێت

05/07/2020

رێکخەرى ژورى پەیوەندیە سیاسیەکانى بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، کۆبونەوەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان، لەپێناو دروستکردنى روئیایەکى هاوبەش بووە بۆ ئەو واقیعە سیاسى و ئابورى و  تەندروستى و سەربازیەى کە میللەتەکەمانى تێکەوتوە، تاوەکو بتوانین روبەڕوى ئەو واقیعە ببینەوە.

بەختیار عومەر ئەولێ رێکخەرى ژورى پەیوەندیە سیاسیەکانى بزوتنەوەى گۆڕان، دەڵێت:  ئەو چاکسازیەى گۆڕان کارى بۆ دەکات لەسەجەم سێکتەرە سەرەکیەکان حکومەتدایە.

دەشڵێت: چاکسازى پێویستى بە ئیرادەیە، ئەگەر بمانەوێت بزانین چاکسازى چیە، دەبێت بزانین گەندەڵیەکە چییە و لە چ بوارێکدا کراوە، هەرێمى کوردستان پێویستى بە چاکسازى سیستمى و چاکسازى سیاسى هەیە، چونکە هەموو گەندەڵیە کارگێڕى و درایى و سیاسیەکانى هەرێم لە دەسەڵاتى سیاسایەوە سەرچاوەى گرتوە و دەبێت لە دەسەڵاتى سیاسیەوە دەست بە چاکسازى بکرێت.

بەختیار عومەر ئەولێ لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ knn  ئاماژەى بەوەشکردوە؛ ئەگەر بمانەوێت روبەروى تەنگژەکان ببینەوە، دەبێت ئاشتەوایى سیاسى هەبێت، چونکە بێ ئاشتەوایى سیاسى هیچمان بۆ ناکرێت.



هەواڵی زیاتر