د. یوسف محه‌مه‌د دواین گۆڕانكاریه‌كان بۆ گۆشەی بەریتانیای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ڕونده‌كاته‌وه‌

06/07/2020

له‌ به‌رده‌وامی‌ چالاكیه‌كانی‌ گۆشەی بەریتانیا بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕاندا كۆڕێك بۆ د.یوسف محمد سادق، سەرۆکی فراکسیۆنی  گۆڕان لەئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق سازده‌كرێت.

بڕیاره‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا د.یوسف محه‌مه‌د، دواین گۆڕانكاریه‌ سیاسیه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ و هه‌وڵه‌كانی‌ فراكسیۆنه‌كه‌یان بۆ جێبه‌جێكردنی‌ كارنامه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بخاته‌ڕوو.

كۆڕه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ ئۆنلاینه‌وه‌ ده‌بێت، گۆشه‌ی‌ به‌ریتانیای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ڕایگه‌یاندوه‌: هه‌رگۆڕان خوازێک خوازیارە بەشداربێت پەیوەندی بکات بۆ ئەوەی کۆدی بە شداربوونی بۆ بنێرین.

بۆ زانیاری زیاترودابەزاندنی ئەپی کۆبونەوەکە پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفونەوە بکەن
07746151617
Eztalks پێویستە بەشداربوان ئەم ئەپە لای خۆیان داونلۆد بکەن


هەواڵی زیاتر