بەوێنە.. کۆبونەوەی باژێڕوانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیپێکرد
08/07/2020
زنجیره كۆبونه‌وه ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، تایبه‌ت به تاوتوێكردنی پرسه‌كانی، چاكسازی و به‌شداری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌ت و كۆبونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان، به‌رده‌وامی هه‌یه و ئه‌مڕۆش سكرتێری كاروباری باژێڕه‌كان و ژوری په‌یجوری له‌گه‌ڵ باژێڕوانه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه كۆبونه‌وه.
شه‌ماڵ عه‌بدول وه‌فا ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشتر ڕایگه‌یاندبوو: ئامانج له‌م زنجیره كۆبونه‌وه‌یه تاوتوێكردنی ده‌رئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه كه هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان ئه‌نجامیانداوه تایبه‌ت به دۆخی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رپێخستنی پرسی چاكسازی.
بڕیاره سبه‌ینێ پێنج شه‌مه جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆببێته‌و هه‌وڵه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه بۆ كۆده‌نگی سیاسی به ئامانجی پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان و چه‌ند پرسێكی دیكه تاوتوێبكرێن
فۆتۆ/بڕیار نامیق