دلێر عه‌بدولخالق: لامان پرسیاره‌ بۆچی‌ خەزێنەی‌ حیزبە دەسەڵاتدارەکان زۆری‌ تێدایە کەچی‌ باخەڵی‌ خەڵک و میللەت و بازاڕ هیچی‌ تێدا نییە

09/07/2020

رێکخەری ژووری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕاندا هەڵسەنگاندن ده‌كه‌ین بۆ ئەدای‌ کارەکانی‌ حکومەتی‌ هه‌رێم بۆ ئەوەی‌ بزانین تا چەند دەتوانێ هەنگاوە کردارییەکان بە ئاڕاستەی‌ جێبەجێکردنی‌ چاکسازی‌ بنێت.

دلێر عەبدولخالق رێکخەری ژووری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان، به‌ ڕۆژنامه‌نوسانی‌ ڕاگه‌یاند: ئێستاش لامان پرسیارە و دەمانەوێت وڵامەکەی‌ وەربگرینەوە بۆچی‌ خەزێنەی‌ حیزبە دەسەڵاتدارەکان زۆری‌ تێدایە کەچی‌ باخەڵی‌ خەڵک و میللەت و بازاڕ هیچی‌ تێدا نییە؟ بۆ کۆمپانیاکانی‌ حیزب پارەیان هەیە و ژیانیان باشە کاسبکاران و خەڵک و بازاڕ ژیانیان باش نییە؟

وتیشی: ئه‌مڕۆ بەئامادەبونی‌ بەشێک لە تیمی‌ وه‌زاری‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانی‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ین، ئێمه‌ بۆ خزمەتکردنی خەڵک چوینەتە حکومەتەوە ئەرکە لەسەر شانمان لە رێگەی چاکسازییەوە مەینەتییەکانی خەڵک کەمبکەینەوە، ئێمە بە شەرعیەتی‌ رەوایەتی‌ خەڵک لە حکومەتین بۆیە چارمان ناچارەده‌بێت ملبدەین بۆ داواکارییەکانی‌ خەڵک.

دلێر عه‌بدولخالق وتیشی‌: بەشێک لەو رەخنانەی کە پەیوەستە بە گۆڕانەوە لای‌ ئۆرگانه‌كانی‌ گۆڕان‌ پۆڵێن کراوە و ئیشی‌ لەسەر دەکەین، داوامان لە هێزەکانی‌ بەشدار لە حکومەت کردووە هەموان بەیەکەوە هەوڵ بدەن و کێشە و داواکاریی و داخوازییەکانی‌ خەڵک لەبەرچاو بگرن.

رێكخه‌ری‌ ژوری‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ وتیشی‌: به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆژی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ تایبه‌ته‌ بە دۆخی‌ ناوخۆیی‌ و گۆڕانکارییە ناوخۆییەکان.



هەواڵی زیاتر