ژوری ڕۆژنامەوانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵە و خوێنەرانی مامۆستا حوسێن عارف دەکات

12/08/2026

ژوری ڕۆژنامەوانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵە و خوێنەرانی مامۆستا حوسێن عارف دەکات  و ڕایدەگەیەنێت: مامۆستا حوسێن عارف، قەڵەمێکی ئاسایی و نوسەرێک نەبو، ئەو ئەندازیارێکی کارامەی وشە و یەکێک لە پایە هەرە قایمەکانی پەخشان و گێڕانەوەی هاوچەرخی کوردی بو، بە بەرهەمە ناوازەکانی، قۆناغێکی نوێی لە ئەدەبیاتی نەتەوەکەماندا دروست کرد و تا دوا هەناسەکانی ژیانی لە خزمەتکردن بە زمان و فەرهەنگی کوردی نەوەستا و کتێبخانەی کوردی بە دەیان بەرهەمی زێڕین دەوڵەمەند کرد.

دەقی پەیامەكە:
ژوری ڕۆژنامەوانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵە و خوێنەرانی مامۆستا حوسێن عارف دەکات

بە داخ و پەژارەیەکی قوڵەوە، هەواڵی ماڵئاوایی یەکجاریی مامۆستا و پێشەنگی چیرۆک و ڕۆمانی کوردی، مامۆستا حوسێن عارف-مان پێگەیشت، کە لە باوەشی شاری سلێمانی، ئەو شارەی هەمیشە ئیلهامبەخشی قەڵەمەکەی و لانکەی داهێنانەکانی بو، چاوەکانی لێک نا و بۆ هەمیشە بەجێی هێشتین.

مامۆستا حوسێن عارف، هەر قەڵەمێکی ئاسایی و نوسەرێک نەبو، ئەو ئەندازیارێکی کارامەی وشە و یەکێک لە پایە هەرە قایمەکانی پەخشان و گێڕانەوەی هاوچەرخی کوردی بو، بە بەرهەمە ناوازەکانی، قۆناغێکی نوێی لە ئەدەبیاتی نەتەوەکەماندا دروست کرد، هەروەها وەک ڕووناکبیرێک و ئەندامێکی چالاکی یەکێتیی نووسەرانی کورد، تا دوا هەناسەکانی ژیانی لە خزمەتکردن بە زمان و فەرهەنگی کوردی نەوەستا و کتێبخانەی کوردی بە دەیان بەرهەمی زێڕین دەوڵەمەند کرد.

لەم بۆنە خەمناکەدا، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی تەواوی خوێنەران، ئەدیبان، نووسەران، ڕووناکبیرانی کوردستان و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەین. لەدەستدانی ئەم ئەدیبە ناودارە، کەلێنێکی گەورەیە لە ڕۆشنبیریی کوردیدا، کە بە ئاسانی پڕ نابێتەوە، بەڵام دڵنیاین کە کار و بەرهەمەکانی بۆ هەمیشە لە مێژووی ئەدەبماندا بە زیندوویی دەمێننەوە و دەبنە مەشخەڵی ڕێگەی نەوەکانی داهاتوو.
ڕۆحی پاکی مامۆستا حوسێن عارف شاد بێت و یاد و ناوی بۆ هەمیشە لە دڵی مێژوو و نەتەوەکەیدا بە نەمری بمێنێتەوە.

ژوری ڕۆژنامەوانی
بزوتنەوەی گۆڕان
١٣ی ئابی ٢٠٢٦


هەواڵی زیاتر