د.شۆڕش حاجی: گۆڕان و کۆمەڵ تاوتوێی قۆناغی داهاتو دەکەن

25/10/2018

بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان ‌و قۆناغێكی نوێی سیاسی لە هەرێمی كوردستان ‌و عێراق، بزوتنەوەی گۆڕان‌ و كۆمەڵی ئیسلامی كۆدەبنەوە.

د.شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی راپەڕاندن بە (سبەی) راگەیاند؛ بڕیارە سبەینێ چوارشەممە وەفدێکی کۆمەڵی ئیسلامی سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان بکات.

وتیشی: کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە پرسی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و هەروەها تاوتوێکردنی هەڵوێستی هاوبەش و قۆناغی داهاتو لەسەر ئەو پرسە و ئەگەرەکانی بەشداری یاخود بەشداری نەکردن لە حکومەت دەکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی رەتکردوەتەوە و دوپاتی کردەوە کە رێکاری یاسایی دژی ئەنجامە راگەیەندراوەکانی هەڵبژاردنەکە دەگرێتە بەر و هاوکات هەر ئەمڕۆش ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئیدانەى میکانیزمى راگەیاندنى ئەنجامەکانى هەڵبژاردنەکانی کرد و رایگەیاند؛ رێکارە یاساییەکان دەگرنە بەر.
هەروەها رێبوار حەمەد، وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا جەختى کردەوە لەگەڵ ئەو لایەنانەى لە رابردودا کارى پێکەوەییان هەبوە و بۆچونی هاوبەشیان هەبوە لەبارەى شێوازى حوکمڕانى و پڕۆژەیان هەبوە بۆ دەربازکردنى هەرێم و خەڵکى کوردستان لە قەیرانەکان،: "هەنگاو دەنێین بۆ بەردەوامى بە کارى پێکەوەییمان".


هەواڵی زیاتر