سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان به‌دواداچون بۆ چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك ده‌كات
11/07/2020
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سه‌ردانی پارێزگاری سلێمانی كرد، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ چەند پڕۆژەیەکی سنوری قەزاکانی، سەیدسادق و چەمچەماڵ و قەڵادزێ، کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و حکومەتی عێراقەوە لەسەر بودجەی ساڵی ٢٠١٩ بڕیاریان لێدراوەو تائێستا خەرج نەکراون.
پێگه‌ی فه‌ڕمی پارێزگای سلێمانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەهرە شێخ محەمەد هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لە وڵاتی بەریتانیا.
له دیداره‌كه‌دا، پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێم، تاوتویێكراون و سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان به‌دواداچونی بۆ پرۆژه‌ی چه‌ند قه‌زایه‌كی سنوری پارێزگای سلێمانی كردوه كه لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و حکومەتی عێراقەوە لەسەر بودجەی ساڵی ٢٠١٩ بڕیاریان لێدراوەو تائێستا خەرج نەکراون.