بەهار مەحمود: کاک نەوشیروان چۆن ئەندازیارى راپەڕین بو، ئەندازیارى چاکسازى و بەگژداچونەوەى گەندەڵیش بو
20/05/2023
پەرلەمانتارێکى پێشوى ئەنجومەنى نوێنەران رایدەگەیەنێت؛ کاک نەوشیروان چۆن ئەندازیارى راپەڕین بو، ئەندازیارى چاکسازى و بەگژداچونەوەى گەندەڵیش بو.
بەهار مەحمود،
ئەندامى پێشوى پەرلەمانى عێراق، لە شەشەم ساڵیادى کۆچى دوایی رەوانشاد نەوشیروان
مستەفادا دەڵێت: کاک نەوشیروان نیەتى حەقیقیى هەبو بۆئەوەى گۆڕانکارى بکات، وەک
چۆن ئەندازیارى راپەڕین بو، بەو شێوەیەش ئەندازیارى چاکسازى و بەگژداچونەوەى
گەندەڵى بو.
ئاماژە بەوەش
دەکات کە ؛ کاکنەوشیروان بیرى لاى ئەوەبو گۆڕانکارى بکات و ژیانى خەڵک باشتر بێت و
پڕۆژەى هەبو بۆ هەمو کایەکان و دەشڵێت: هیچ هەوڵ و هەنگاوێکى دیکە نابینین بگاتە
بەرنامە و پڕۆژەکان و دنیابینى کاک نەوشیروان نەک ئەوەى تێیپەڕێنێت.