دلێر عه‌بدولخالق: به‌ یه‌كێتی‌ و پارتیمان وتوه‌ كه ‌باسی‌ چاكسازی‌ ده‌كه‌ن له‌خۆتانه‌وه‌ ده‌ستپێبكه‌ن

12/07/2020

ڕێكخه‌ری‌ ژوری‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌ڕونی‌ به‌ یه‌كێتی‌ و پارتیمان وتوه‌ پێوسته‌ چاكسازی‌ ڕاسته‌قینه‌ له‌ خۆتانه‌وه‌ ده‌ستپێبكه‌ن ئێمه‌ بێده‌نگ نابین له‌وه‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ له‌ میدیاوه‌ واپیشانبده‌ن كه‌ ناكۆكی‌ قوڵیان هه‌یه و دۆخی‌ ده‌رونی‌ و ئابوری‌ خه‌ڵك تێكبده‌ن‌ و له‌ژێره‌وه‌ شه‌راكه‌تی‌ ئابوریان هه‌بێت.

دلێر عه‌بدولخالق ڕێكخه‌ری‌ ژوری‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ دیمانه‌یه‌كیدا كه‌ له‌گه‌ڵ (knnc) ئه‌نجامیداوه‌ بڕیاره‌ ده‌قه‌كه‌ی بڵاو بكرێته‌وه‌ ده‌ڵێت: ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت چاكسازی‌ له‌ گرێبه‌سته‌ گه‌وره‌كانی‌ نه‌وت و خاڵه‌ سنوریه‌كان و به‌هه‌ده‌ردانه‌ زۆره‌كاندا بكرێت،‌ نامانه‌وێت قورساییی‌ چاكسازی‌ له‌سه‌ر شانی‌ خه‌ڵكی‌ فه‌قیر و كه‌م ده‌رامه‌تبێت.

ده‌شلێت: تیمه‌كانی‌ ئێمه‌ له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت زۆر جه‌سورانه‌ داكۆكیكارن له‌سه‌ر مافه‌كانی‌ خه‌ڵك و هه‌میشه‌ به‌ ده‌نگێكی‌ دلێره‌وه‌ شه‌ڕی‌ مافه‌كانی‌ خه‌ڵكیان كردوه‌و ده‌یكه‌ن.


هەواڵی زیاتر