ڕه‌وه‌ندی‌ كوردی‌ كۆڕێك بۆ عه‌دنان عوسمان سازده‌كات

13/07/2020

به‌مه‌به‌ستی‌ ڕونكردنه‌وه‌ی‌ دواین گۆڕانكاریه‌ سیاسیه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كان، گۆشه‌ی‌ به‌ڕیتانیای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، میوانداری‌ عەدنان عوسمان سکرتێری جڤاتی نیشتمانی و وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات.

ڕۆژی پێنج شەمە 16 ته‌موزی‌ 2020 کاتژمێر هه‌شت بەکاتی بەریتانیا، كۆڕه‌كه‌  لەڕێگای ئۆنلاین و  لەسەر تۆڕی ئیزی تۆڵک بۆ گۆڕان خوازانی ئەوروپا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تێیدا به‌رچاوڕونی‌ پێوست ده‌درێت به‌ گۆڕانخوازان سه‌باره‌ت به‌ دواین هه‌نگاوه‌ سیاسیه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕا و به‌ره‌وپێشچونی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ چاكسازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

ئه‌نجومه‌نی‌ به‌ریتانیای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بلاویكردوه‌ته‌وه‌و ڕایگه‌یاندوه‌؛ هه رگۆڕان خوازێک خوازیارە بەشداربێت پەیوەندی بکات بۆ ئەوەی کۆدی بەشداربوونی بۆ بێرین.
بۆ زانیاری زیاترو دابەزاندنی ئەپی کۆبونەوەکە پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفونەوە بکەن یان ئیمەیڵەکەتان بنێرن بۆ پەیجی ئەنجومەنی بەریتانیا و کۆدی بەشداری کردنتان لەڕیگای ئیمەیڵەوە بۆ دەنێرین.

Gorran.uk / https://www.facebook.com/gorran.movment.uk
07746151617

 


هەواڵی زیاتر