دلێر عه‌بدولخالق: پێداگری دەکەین لەوەی کە پێوستە چاکسازی لە داهات و نەوت و غازی هەرێم و خاڵە سنوریەکاندا بکرێت و قۆرخکاری لە بازاڕدا بوەستێنرێت
13/07/2020
له دیمانه‌یه‌كی دیجیتاڵ میدیای (knnc)دا دلێر عه‌بدولخالق ڕێكخه‌ری ژوری ڕۆژنامه‌وانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، تایبه‌ت به پرسی چاكسازی و حكومڕانی و به‌شداری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌ت و په‌یوه‌ندی هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان و هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت:
* بەرپرسیارێتی گەورەی چاککردنی ئەم دۆخە لەسەر شانی یەکێتی و پارتیە، چونکە ئەوان بەرپرسیاری خواروخێچی و خراپ ئیدارەدانی هەرێمی کوردستانن
* ئێمە کە بەشداری حکومەتمان کردوە، بۆ ئەوە بەشداریمان نەکردوە کە چاوپۆشی لە گه‌نده‌ڵی و هەڵە و کەموکورتیەکان بکەین، بەڵکو بەشداریکردنەکەمان لە پێناو جێبەجێکردنی چاکسازی گشتگیره.
* پێداگری دەکەین لەوەی کە پێوستە چاکسازی لە داهات و نەوت و غازی هەرێم و خاڵە سنوریەکاندا بکرێت و قۆرخکاری لە بازاڕدا بوەستێنرێت.
* لە دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە و لە قۆناغی ئۆپۆزسیۆن بووندا، مەترسیەکانی ئەم رۆژانەمان راگەیاندوە و بە پڕۆژە و پاکێج هەموی خراوەتەڕوو، کە سەرجەمیان پەیوەستە بە چاکسازی کردن و نەمانی گەندەڵی.
* هۆکار چییە کۆمپانیا گەورەکانی نزیک لە یەکێتی و پارتی کە بەشێکی زۆری بە نایاسایی و بە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات دەوڵەمەندبوون لە باج بەخشراون.
*بزوتنەوەی گۆڕان شانازی دەکات بەوەیی پڕۆسەی چاکسازی بچێتە پێشەوە، خەڵکی کوردستانیش باش ئەو واقیعە دەزانێت کە فیگەری سەرەکی و سەرکردەی ریفۆرمخوازی کوردستان بۆ چاکسازی بۆ ئێستا و بۆ داهاتو، نەوشیروان مستەفا و دۆستەکانیەتی.
* جێگه‌ی دڵخۆشییه، دوای (11) ساڵ لە خەبات و هەوڵی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ چاكسازی، ئێستا پارتی و یەکێتیش هاتونەتە سەر خەت و چاكسازی بوه‌ته كارنامه‌ی سه‌ره‌كی حكومه‌ت كه به‌رپرسیارێتی هاوبه‌شی هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه‌یه جێبه‌جێبكرێت.
*ڕۆڵی یه‌كگرتوی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی خه‌مخۆرانه‌یه بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و چاكسازی كردن، لای ئێمه‌ش گرنگه به‌ره‌ی چاكسازیكردن فراوانبێت.
* پێمانوایه ڕۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان لاوازكراوه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر متمانه‌ی خه‌ڵك به دامه‌زراوه هه‌ڵبژێردراوه‌كان ده‌بێت، هه‌ر بۆیه پێوسته په‌رله‌مان له ململانێی سیاسی بپارێزرێت بۆئه‌وه‌ی به‌ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریكردنی خۆی هه‌ستێت.