کونسوڵی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر و رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دۆخی ناوچەکە تاوتوێدەکەن
13/07/2020
لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆنسوڵی نوێی ئەمەریکا لەهەولێر و جێگری باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە عێراق، گفتوگۆ لەسەر دواین گۆڕانکاریە سیاسیەکان دەکەن.
ئەمڕۆ دوشەممە، 13تەموزی 2020 رۆب وۆڵەر کونسوڵی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر، پەیوەندیکرد بە عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان-ەوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا رێکخەری گشتی پیرۆزبایی لە رۆب وۆڵەر کرد بەبۆنەی دەستبەکاربونی وەک کۆنسوڵی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر و پیرۆزبایی لە ستیڤ فەیگن کۆنسوڵی پێشوی ئەمەریکاش کرد لە هەولێر کە بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە وەک جێگری باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەستبەکار ببێت.
ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لە و پەیوەندیەدا کە ستیڤ فەیگن کۆنسوڵی پێشوی ئەمەریکاش لە هەولێر ئامادەیبو، سەرنجی خۆی لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان خستەڕوو، هەردولاش تەئکیدیان لەسەر گفتوگۆ و پێویستیی رێککەوتنی یەکجاریی نیوان هەرێم و ناوەند کردەوە.