ئەنجومەنی قەزای پشدەر: بزوتنەوەی گۆڕان پێداگری لەسەر ئەنجامدانی چاکسازی ڕاستەقینە ده‌كاته‌وه‌

16/07/2020

بەمەبەستی تاوتوێکردنی دواین گۆڕانکاریەکان و دۆخی ناوخۆیی و ڕێکخراوەیی، ئەنجومەنی قەزای پشدەری بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە.

لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا باژێڕروانی قەزای پشدەر هەوڵەکانی بزوتنەوەکەی سەبارەت بە ئەنجامدانی چاکسازی ڕونکرەوەو ڕایگەیاند بزوتنەوەی گۆڕان لە سەرجەم کۆبونەوەکانی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان پێداگری تەواوی لەسەر ئەنجامدانی چاکسازی ڕاستەقینە کردوە.

هەر لە کوبونەوەکەدا، ئەنجومەنی قەزای پشدەر گفتوگۆیان لەسەر دواین ڕاسپاردەکانی جڤاتی نیشتیانی بزوتنەوەی گۆڕان کردوو پشتیوانیان بۆ تیمی گۆڕان لە حکومەت و فراکسیۆنەکانی بزوتنەوەکە دەربڕی بۆ بەردەوامیان لە خزمەتکردنی هاوڵاتیان.
تایبەت بە دۆخی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان، گفتوگۆکرا لەسەر ئەنجامدانی کۆنفڕانسی نیشتیمان بزوتنەوەی گۆڕان و ئامادەسازی بۆ ئەنجامدانی لە کاتێکی گونجاودا.



هەواڵی زیاتر