ئەنجومەنی قەزای پشدەر کۆبووەوە

03/05/2026

ئەمڕۆ شەممە،(٢ی٥ی٢٠٢٦)، کۆبونەوەی ئەنجومەنی قەزای پشدەری بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرشتی باژێڕوانی مەکۆی پشدەر و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لەئەندامانی لە جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەکە بەڕێوەچوو.

کۆبوونەوەکە چەندپرسێكی گفتوگۆ کرد و جگە لە دۆخی سیاسی و ئاڵنگاری و پێشهاتەكان و دۆخی گوزەرانی هاوڵاتییانی سنوورەكە و ئاستی خزمەتگوزاریەكان، دۆخی ناوخۆیی و ڕێکخراوەیی بزوتنەوەکە و ئامادەكاریەكان بۆ قۆناغی نوێ و ناوەڕۆك و ڕاسپاردەی جڤاتی نیشتمانی تاوتوێكران.

هاوكات جەختکرایەوە لەسەر پێویستی بیناکردنەوەی دامەزراوەکان و بەهێزکردنی ئۆرگانەکان بە جۆرێک کە لەگەڵ خواستەکانی قۆناغەکەدا بگونجێن و سیاسەتی نوێی گۆڕان ڕەنگدانەوەی خواست و داواكاریەكانی خەڵك بێت.

لای خۆیانەوە هەڵسوراوان دووپاتیان کردەوە کە قۆناغی داهاتوو پێویستی بە هەماهەنگی زیاتر و کارکردنی جدی هەیە بۆ چاکسازیی ڕاستەقینە لە دامەزراوەکاندا و ئامادەییشیان نیشاندا بۆ هەر ئەركێك كە خزمەت بە بەرنامەی سیاسی گۆڕان و خەڵك بكات.


هەواڵی زیاتر