جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له‌سه‌ر پرسی چاكسازی و به‌شداری گۆڕان له حكومه‌ت ده‌دوێت
19/07/2020
ئه‌نجومه‌نی به‌ریتانیای بزوتنه‌وه‌ی گۆران له ڕێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه، كۆڕێك بۆ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم سازده‌كات، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئامانجه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌شدایكردنی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
كۆڕه‌كه ڕۆژی پێنج شەمە، کاتژمێر هه شت بەکاتی بەریتانیا، به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا مسته‌فا سه‌ید قادر، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم، ئامانجه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌شداریكردن له حكومه‌ت و هه‌وڵه‌كان به چاكسازی گشتگیر ده‌خاته‌ڕو.
له ئاگاداری نامه‌یه‌كدا ئه‌نجوومه‌نی به‌ریتانیای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: ئه‌و گۆڕان خوازانه‌ی خوازیارن بەشداربن له كۆڕه‌كه‌دا ده‌توانێت په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ژماره ته‌له‌فۆنی/ 07746151617 به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی كۆدی به‌شداریكردن.