عەدنان عوسمان: گۆڕان بەگوفتار زۆری وتوە، گرنگتر ئەوەیە بەکردار زیاتر بکات

22/07/2020

سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە درێژەی زنجیرە نوسینەکەیدا بە ناونیشانی، بەرەو 25\7 نوسیویەتی: گۆڕان بون لەوەدا کورت نابێتەوە کە چاکسازی بکەیتە وێردی سەر زمانت،بەڵکو دەبێت ماڵی خۆت بەدور بگری لەگەندەڵکاران.

عەدنان عوسمان سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، لە تویتێکدا لە پێگە خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەڵێت: بۆ گۆڕانبونی ڕاستەقینە دەبێت، شەریکی دزی و راوڕوت وبرسی کردنی میلەت نەبیت، وەتا دوانەفەس لەو بەرەیە بجەنگێی.

دەشڵێت: گۆڕان بەگوفتار زۆری وتوە، گرنگتر ئەوەیە بەکردار زیاتر بکات. ئەوەش گرەوەکەیە.

 

 


هەواڵی زیاتر