عه‌دنان عوسمان: هێنده‌ی‌ كارایی‌ په‌رله‌مان گرنگه‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ كارابن

23/07/2020

 له‌ ده‌سپێكی‌ كاره‌كانی‌ دیداری پرد بۆ رێکخراوەکان كه‌ ژوری سەرچاوەمرۆییەکان ڕێكیخستوه‌،‌ سكرتێری‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ڕایگه‌یاند: به‌ بڕوابونی‌ ته‌واومان و به‌ فه‌راهه‌مكردنی‌ سه‌رجه‌م زه‌مینه‌ مادی‌ و مه‌عنه‌ویه‌كان بۆ كاری‌ ڕێكخراوه‌كان ئێمه‌ له‌گه‌ڵیانین و ته‌نهاو ته‌نها له‌ خه‌می‌ ئه‌وه‌ین كه‌ ڕێكخراوه‌كان به‌وشێوازه‌ی‌ گرنگه‌ كاربكه‌ن كاربكه‌ن، به‌وشێوازه‌ی‌ كه‌ده‌بێت له‌ كۆمه‌ڵگا هه‌بن بونیان هه‌بێت، ئازادكردن و فه‌راهه‌مكردنی‌ زه‌مینه‌ی‌ مادی‌ ده‌وڵه‌تی‌ بۆ ئیشوكاری‌ ڕێكخراوه‌كان به‌شێكی‌ گرنگه‌ له‌ كارنامه‌ی‌ ئێمه.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه‌ 23 ته‌موزی‌ 2020 دیداری پرد بۆ رێکخراوەکان كه‌ ژوری سەرچاوەمرۆییەکا ڕێكیخستوه‌ ده‌ستی‌ به‌ كاره‌كانی‌ كردوو له‌ ده‌سپێكی‌ دیداره‌كه‌دا عه‌دنان عوسمان سكرتێری‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان وتی‌: ئێمه‌ پشتیوانی‌ ئه‌و ئامانجانه‌ده‌كه‌ین كه‌ ڕێكخراوه‌كان له‌پێناویدا دروستبون، كه‌ بریتیه‌ له‌ بنیادنانی‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ باش و ته‌ندروست و دیموكراسی.

وتیشی‌: هێنده‌ی‌ کارایی پەرلەمان و رۆژنامەنوسی و کارایی حکومەت گرنگه‌ بیر لە کارایی و بەهێزکردنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی بکەینەوە.

وێنه‌/ بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر