باڵیۆز و كونسوڵی روسیا سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن

30/10/2018

باڵیۆز و كونسوڵی روسیا سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد و لەگەڵ رێكخەری گشتی کۆبونەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەفدێکى روسیا کە لە ماكسیم ماكسیمۆڤ، باڵیۆزی روسیا لە عێراق و ڤیكتۆر سیماكۆڤ كونسوڵی گشتی روسیا لە هەرێمی كوردستان پێکهاتبون سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد لە شارى سلێمانى و لە لایەن عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ژمارەیەك لە ئەندامانی خانەی راپەراندن ‌و ژورەكانەوە پێشوازیان لێكرا.

لە كۆبونەوەیەكدا، گفتوگۆكرا لەبارەی پێكهێنانی هەردو حكومەتی عێراق و هەرێم و بارودۆخی سیاسی و پەیوەندییەكانی نێوان گەلی روسیا و گەلی كورد تاوتوێكرا، بەشیوەیەک پێشخستنی ئەو پەیوەندییە لەلایەن هەردولاوە بە گرنگ وەسفكرا.


فۆتۆ: بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر