وه‌زیری‌ دارایی‌: له‌گه‌ڵ ئەنجومەنی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌

28/07/2020

ئەنجومەنی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان له‌رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆڕێك  ئه‌نجامده‌دات.

ئەنجومەنی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌مه‌به‌ستی كۆڕه‌كه‌ ‌ ڕوكردنه‌وه‌ی‌ ئامانجی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، له‌ به‌شداری‌  حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و كاره‌كانی‌ وه‌زیری‌ داراییه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا.

ده‌شلێن: هه‌ر گۆڕانخوازێک خوازیارە بەشداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بێت كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 30-07-2020 له‌ كاتژمێر 8:00 به‌كاتی به‌ریتانیا ئه‌نجامده‌درێت، پەیوەندی بکات بۆ ئەوەی کۆدی بە شداربوونی بۆ بنێرن.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: بۆ زانیاری زیاترو دابەزاندنی ئەپی کۆبونەوەکە پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفونەوە بکەن یان ئیمەیڵەکەتان بنێرن بۆ پەیجی ئەنجومەنی بەریتانیا و کۆدی بەشداریکردنتان لەڕیگای ئیمەیڵەوە بۆ دەنێرین و پێویستە بەشداربووان ئەم ئەپە لای خۆیان داونلۆد بکەن.

07746151617 Gorran.uk /
https://www.facebook.com/gorran.movment.uk
Eztalks



هەواڵی زیاتر