دلێر عەبدولخالق: پێویستە ئەم بۆنە ئاینیە پیرۆزە دەرفەتێک بێت بۆ تێپەڕاندنی گرژییە دروستکراوەکان
31/07/2020
ڕێکخەری ژوری ڕۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت: کە باس لە یەکڕیزی دەکەین، مەبەستمان بەشکردنی کێکی دەسەڵات نیە لە نێوان حیزبەکان، بەڵکو یەکخستنی هەوڵەکانە بۆ پەیڕەوکردنی چاکسازی گشتگیر و بەپیرەوەچونی داخوازیەکانی خەڵک.
دلێر عەبدولخالق، ڕێکخەری ژوری ڕۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان، لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ کەناڵی ڕوداو وتی: پێویستە ئەم بۆنە ئاینیە پیرۆزە بکرێتە دەرفەتێک بۆ نزیکبونەوەی جیاوازیەکان و تێپەڕاندنی ئەو گرژییە دروستکراوەی نێوان پارتی و یەکێتی.
دەشڵێت: کاتی ئەوەیە، بەشێک لە بەرپرسەکانی یەکێتی و پارتی قوربانی بە بەرژەوەندی کەسی و حیزبیەکان بدەن لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و سوککردنی بارگرانی ژیانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان.
دلێر عەبدولخالق وتیشی: بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان، رێککەوتن لەگەڵ بەغدا کلیلی چارەسەری کێشەکانە.