ژوری حكومه‌ت پیرۆزبایی لە خوێندکارە سەرکەتوەکان دەکات

13/08/2020

به‌ناوی ژوری حكومه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌، پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندكارانە ده‌كه‌ین، كه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی قۆناغی دوانزه‌ی ئاماده‌یی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) سەرکەوتنیان بە دەستهێناوە، بەتایبەت ئەو (86) خوێندكارەی کۆنمرەی بەرزیان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەدەستهێناوە .
هاوكات جگە لە پیرۆزبایمان لە خێزان و بنەماڵەی خوێندکاران، سوپاسگوزاری رۆڵی مامۆستا خۆنه‌ویست و ماندونه‌ناسه‌كانین كه‌ سه‌رباری خراپی دۆخی موچه‌ و قه‌یرانی دارایی له‌خۆبردوانه‌ و دڵسۆزانه‌ به‌رده‌وام بون له‌ پرۆسه‌ی خوێندن و فێركردن له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندندا.


ژوری حكومه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
١٣/٨/٢٠٢٠


هەواڵی زیاتر