ژوری رۆژنامه‌وانی، سیمینارێك ده‌رباره‌ی سۆشیال‌میدیا به‌رێوه‌ده‌بات
16/08/2020
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌مه 16/8/2020 ژوری ڕۆژنامه‌وانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سیمینارێكی به ناونیشانی"سۆشیال‌میدیا و کاریگەری لەسەر پرۆسەی بڕیاردان" ڕێكخست.
سیمیناره‌كه، به ئاماده‌بونی ستافی ژورەکان و ژمارەیەک لە هه‌ڵسوڕاوان بەڕێوەچو. تێیدا ئه‌ركان ڕه‌ئوف، مامۆستای زانكۆ و ئه‌ندامی ژوری ڕۆژنامه‌وانی بابەتێکی زانستی لەسەر سۆشیال‌میدیا و کاریگەری لەسەر پرۆسەی بڕیاردان پێشكه‌شكرد.
لەسه‌ره‌تای سیمینارەکەدا گرنگی و بایه‌خی سۆشیال‌میدیا وه‌ك به‌شێكی گرنگی كایه‌ی په‌یوه‌ندیكردن و گه‌یاندن و ئاڵوگۆڕی زانیاری باسكرا، هاوكاتیش به‌چه‌ندین نمونه‌ی زیندو كاریگه‌ری سۆشیال‌میدیا له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و بڕیاری دامه‌زراوه‌كان خرایه‌رو.
سیمیناره‌كه كه به‌شێكی گفتوگۆی كراوه‌بوو له‌لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه سه‌رنج و تێبینی و زانیاری پێوست بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پرسه‌كه خرایه‌ڕوو.
په‌یوه‌ست به دۆخی سۆشیال‌میدیا و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ران، ئاماده‌بوان سه‌رنج و تێبینیه‌كانیان له‌سه‌ر دۆخی سۆشیال‌میدیا له هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو.