د. ده‌رباز محه‌مه‌د كۆڕێك بۆ ڕه‌وه‌ندی‌ كوردی‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات

17/08/2020

گۆشه‌ی‌ به‌ڕیتانیای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ڕێگه‌ی‌ ئۆنلاینه‌وه‌ كۆڕێك بۆ د.ده‌رباز محه‌مه‌د، ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان سازده‌كات، به‌مه‌به‌ستی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌ دواین گۆڕانكاریه‌ سیاسیه‌كان و هه‌ڵوێست و كاریگه‌ری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ ڕوداوه‌ سیاسیه‌كانی‌ هه‌رێم و ناوچه‌كه‌دا.

ده‌قی‌ ڕونكردنه‌وه‌كه‌

لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی گۆشەی بەریتانیا میوانداری بەڕێز دکتۆر دەرباز محه‌مه‌د سکرتێری کاروباری ژورەکان و ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات بەمەبەستی تاوتوێ کردنی بارودۆخی سیاسی کوردستان بەگشتی و ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆران بەتایبەتی لەڕێگای ئۆنلاین لەسەر تۆڕی ئیزی تۆڵک بۆ گۆڕانخوازانی ئەوروپا...

هه رگۆڕانخوازێک خوازیارە بەشداربێت پەیوەندی بکات بۆ ئەوەی کۆدی بە شداربوونی بۆ بێرین.
 
Eztalks پێویستە بەشداربوان ئەم ئەپە لای خۆیان داونلۆد بکەن

سوپاس و پێزانینمان بۆ بەشداریکردن و دەوڵەمەندکردنی کۆبونەوەکەمان بە سەرنج و پرسیارەکانتان
لەگەڵ ڕێزو سوپاسدا
20-08-2020
ڕۆژی پێنج شەمە
کاتژمێر هه‌شت بەکاتی بەریتانیا

گۆشەی بەریتانیای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان


هەواڵی زیاتر