ئه‌ندامێكی‌ ژوری‌ ڕۆژنامه‌وانی‌، سیمینارێك ده‌ربارەی کاریگەریەکانی سۆشیالمیدیا بۆ ڕه‌وه‌ندی‌ كوردی‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات

25/08/2020

گۆشەی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان، ڕۆژی‌ پێنج شەمە 27-08-2020 ‎ سیمینارێك ده‌ربارەی کاریگەریەکانی سۆشیالمیدیا، بۆ ئه‌ركان ڕه‌ئوف مامۆستای‌ زانكۆ و ئه‌ندامی‌ ژوری‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان سازده‌كات.

سیمیناره‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ئۆنلاینه‌وه‌ ده‌بێت و ‎بەشێکی سیمینارەكه‌ گفتوگۆی کراوە دەبێت لەگەڵ بەشداربوان سەرنج و پێشنیارەکانیان لەسەر دۆخی‌ سۆشیالمیدیا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

‎گۆشه‌ی‌ به‌ریتانیای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان تایبه‌ت به‌ سیمیناره‌كه‌ ده‌ڵێت: هه رگۆڕان خوازێک خوازیارە بەشداربێت پەیوەندی بکات بۆ ئەوەی کۆدی بە شداربوونی بۆ بێرین، پێویستە بەشداربوان ئەم ئەپە لای خۆیان داونلۆد بکەن (Eztalks )


هەواڵی زیاتر