خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی گشتی کۆبونەوە

03/09/2020

ئەمڕۆ پێنج شەممە، جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، بە ئامادەبونی ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن، کۆبونەوە و لەسەر چەند پرسێک ڕاسپاردەیان ئاڕاستەی جڤاتی نیشتیمانی کرد.

پێشڕەو ڕەئوف، سکرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە سایتی فەڕمی بزوتنەوەی گۆڕانی ڕاگەیاند: لە کۆبونەوەکەدا چەند تەوەرێک گفتوگۆیان لە بارەوە کراوە، گرنگترینان، پرسی خۆڕێکخستنەوەی ناوخۆی و پرسی چاکسازی بوە لە هەرێمی کوردستان.

سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی وتیشی: لە کۆبونەوەکەدا پێداگری لە سەر ئەنجامدانی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان کرایەوە و بۆچونی بەشداربوان وەک بەشێک لە ڕاسپاردە ئاراستەی جڤاتی نیشتیمانی کرا.

سەبارەت بە تەوەرەکانی دیکەی کۆبونەوەکە، پێشڕەو ڕەئوف وتی: دواین گۆڕانکاریە سیاسیەکان و پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغداد گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.


هەواڵی زیاتر