وەفدێکی هۆڵەندا و بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبنەوە

13/11/2018

بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ بڕوایان بە جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان
و سیستمی پەرلەمانی هەیە و بە جدیشەوە کاری بۆ دەکەن.

ئەمڕۆ دوشەممە وەفدێکی هۆڵەندا کە پێکهاتبون لە لیدڤین ڤەن
لانگە، سەرۆکی کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوەی وڵات و میلان ئاساس، بەرپرسی پەیوەندیە
نێودەوڵەتیەکانی پارتەکە و سەرۆکی کاروباری سیاسی چەند هەرێمێکی هۆڵەندا و بەشێکی
فراوان لە بەرپرسانی تری ئۆرگانەکانی پارتی دیموکراتی هۆڵەندی، لەگەڵ وەفدێکی بزوتنەوەی
گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەکە کۆبونەوە.

لە کۆبونەوەکەشدا لەگەڵ وەفدەکەی هۆڵەندا، رێکخەری ژوری
پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی ژمارەیەک ژور و پەرلەمانتارانی
گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، دیدی گۆڕانیان بۆ حوکمرانی هەرێم و عێراق خستەڕو و
ئاماژەیان بەوەکرد، گۆڕان بڕوای تەواوی بە سیتمی پەرلەمانی و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان
هەیە و کاری بۆ دەکات.

وەفدی گۆڕان جەختی لەوەشکردەوە، گەنج لەناو بزوتنەوەکە پێگەی
سەرەکی هەیە و زۆرینەی نوێنەرانی گۆڕان لەناو دامەزراوەکان پێکدەهێنن.


هەواڵی زیاتر