سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی پەیامێک ئاڕاستەی فراکسیۆنی گۆڕان دەکات

07/09/2020

سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، بە بۆنەی هەڵبژاردنی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی فراکسیۆنەوە پیرۆزبایی لە فراکسیۆنی گۆڕان دەکات و هەوڵەکانی سەرۆکی پێشوی فراکسیۆن بەرز دەنرخێنێ.
عەدنان عوسمان سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی:
‏دەستخۆشی لە هاوڕێی ئازیزم عەلی حەمە ساڵح ئەکەم بۆ هەوڵ و ماندوبونی دوو ساڵی رابردوی لە سەرۆکایەتی فراکسیۆن.

دەشڵێت: پیرۆزبایی لەدەستەی تازە: دابان محەمەد سەرۆکی فراکسیۆن و ئاشنا عەبدوڵا جێگری سەرۆکی فراکسیۆن و جەلال محەمەد بڕیاردەری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کورستان ئەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ ئەخوازم.


هەواڵی زیاتر