ئه‌نجومه‌نی‌ به‌ریتانیای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان سیمینارێک بۆ گه‌یلان عه‌باس سازده‌كات

08/09/2020

به‌مه‌به‌ستی‌ ڕونكردنه‌وه‌ی‌ لێکەوتە و سیناریۆکانی هێرش و لەشکرکێشی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان گۆشەی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان سیمینارێک بۆ گەیلان عەباس ئەندامی ژوری توێژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، سازده‌كات.

سیمیناره‌كه‌ ڕۆژی‌ پێنج شەممه‌، کاتژمێر هه شت بەکاتی بەریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دواین زانیاریه‌كان له‌سه‌ر  لەشکرکێشی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان ڕونده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نی‌ به‌ریتانیای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌ڵێت: هه‌رگۆڕان خوازێک خوازیارە بەشداربێت پەیوەندی بکات بۆ ئەوەی کۆدی بە شداربوونی بۆ بنێرین، پێویستە بەشداربوان ئەم ئەپە لای خۆیان داونلۆد بکەن( Eztalks )


هەواڵی زیاتر