کێشەی موچەی فەرمانگە ئیتیحادییەکانی هەرێم چارەسەر دەکرێت

17/11/2018

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت؛ وەزیری دارایی ئامادەیی
نیشانداوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دواکەوتنی موچەی دو مانگی فەرمانگە
ئیتیحادییەکانی هەرێم و چاوەڕوانن بە زوترین کات موچەکانیان رەوانە بکرێت.

کاوە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان
رایگەیاند؛ رۆژی دوشەممەی رابردو لەبارەی دواکەوتنی موچەی هەردو
مانگی (11 و 12) ساڵی (2017)ی هەریەکە لەفەرمانگە ئیتیحادیەکانی (پاسپۆرت، رەگەزنامە،
مانەوە و کارتی نیشتیمانی) لەهەرێم، قسەی لەگەڵ د.فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق کردوە.

وتیشی: وەزیری دارایی ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی
کێشەکە و بە نوسراوی فەرمی داوای خەرجکردنی هەردو موچەی ئەو فەرمانگانەی کردوە و
چاوەڕوانن بە بەزوترین کات موچەکان رەوانە بکرێت.

بەوتەی کاوە محەمەد، پێشتریش بۆ هەمان مەبەست قسەیان لەگەڵ
قاسم ئەعرەجی، وەزیری پێشوی ناوخۆ کردبو، کە بەڵێنی دابو لەگەڵ وەزارەتی دارايي بۆ
چارەسەرکردنی کێشەکە گفتوگۆ بکەن.


هەواڵی زیاتر