هاوسه‌رۆكی‌ حیزبی پادی شنگال ‌: هه‌وڵه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی‌ گرژیه‌كانی‌ شنگال به‌ گرنگ ده‌بینین

23/09/2020

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٣/٩/٢٠٢٠ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ سیاسیه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پێشوازیكرد له‌ شاندێكی‌ پارتی‌ ئازادی‌ دیموكراتی ئێزدی‌، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ دۆخی‌ ئه‌منی‌ و سیاسی‌ و گرژیه‌كانی‌ شه‌نگال و  په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوان هه‌ردولا كرا.

قاسم خه‌له‌ف، هاوسه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ جێبه‌جێكاری‌ شنگال له‌ حیزبی‌  پارتی‌ ئازادی‌ دیموكراتی ئێزدی له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا وتی‌: " هه‌وڵه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی‌ گرژیه‌كانی‌ شنگال به‌ گرنگ ده‌بینین و به‌رز ده‌ینرخێنین" وتیشی‌: داواكارین ڕۆڵی‌ هه‌بێت له‌ سه‌قامگیری‌ شنگال و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌.

لای‌ خۆشیه‌وه‌ به‌ختیار عومه‌ر ڕێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ سیاسیه‌كان ڕایگه‌یاند: پێمانوایه‌ ده‌بێت گه‌لی‌ ئێزدی‌ خۆیان بڕیار له‌ چاره‌نوس و به‌ڕێوه‌بردنی‌ خۆیان بده‌ن و ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاره‌كانیان نه‌كرێت و ڕێز له‌ بۆچونه‌كانیان بگیرێت.

وتیشی‌: له‌ڕێگه‌ی‌ فراكسیۆنه‌كانمانه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق و كوردستان پشتیوانی‌ ته‌واوی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ شنگال ده‌كه‌ین و كارده‌كه‌ین بۆ گێڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ زێدی‌ خۆیان و گێڕانه‌وه‌ی‌ بێسه‌رو شوێن كراوه‌كان.

كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بونی‌ هه‌ریه‌ك له‌ قاسم خه‌له‌ف، هاوسه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ جێبه‌جێكاری‌ شنگال له‌ حیزبی‌  پارتی‌ ئازادی‌ دیموكراتی ئێزدی و حسێن حاجی‌ و سلێمان حاجی‌ ئه‌ندامانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ (پادی‌) و به‌ختیار عومه‌ر ڕێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ سیاسیه‌كان و ڕه‌زا شێخ جه‌بار ئه‌یهان سه‌عید ئه‌ندامانی‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ سیاسیه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.


هەواڵی زیاتر