گۆڕان و پارتی کۆبونەوە

17/11/2018

وەفدی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەیشتە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆبونەوەی نێوان هەردولا دەستی پێکرد.

سەعات (2:30) دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، وەفدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێکهاتبون لە ئازاد بەرواری، مەحمود محەمەد، جەعفەر ئیمینکی، هێمن هەورامی و ئومێد سەباح، گەیشتنە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی و و لەلایەن جەلال جەوهەر، شۆڕش حاجی، رەئوف عوسمان، ئاوات شێخ جەناب و ئاراس وەلی-یەوە پێشوازییان لێکرا و کۆبونەوەی نێوان هەردولا دەستی پێکرد.

سەردانی وەفدەکەی پارتی بەمەبەستی وەرگرتنی بۆچونی بزوتنەوەی گۆڕانە لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێشتریش بۆ هەمان مەبەست لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبونەوە.

کۆبونەوەکانی ئەمڕۆ، دەستپێکردنی دانوستانەکانە بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەرگرتنی راو بۆچونی لایەنە سیاسییەکانە سەبارەت بە پێکهاتە و چۆنیەتی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و بڕیارە دوای راسپاردنی کاندیدی فراکسیۆنی زۆرینە لەلایەن پەرلەمانەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، گفتوگۆ و دانوستانەکان شێوازێکی رەسمی وەربگرێت.


هەواڵی زیاتر