ناوەڕۆکى کۆبونەوەى بزوتنەوەى گۆڕان و پارتى دیموکراتى کوردستان

17/11/2018

هەریەکە
لە بزوتنەوەى گۆڕان و پارتى دیموکراتى کوردستان بۆچونى خۆیان سەبارەت بە ئایندە و
کارى کابینەى نوێى حکومەتى هەرێم ئاڵوگۆڕ کرد.

دواى
کۆتایى هاتنى کۆبونەوەى نێوان وەفدى بزوتنەوەى گۆڕان و پارتى دیموکراتى
کوردستان
لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان، د. شۆڕش حاجى ئەندامی خانەی راپەڕاندنی
بزوتنەوەی گۆڕان، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى هاوبەشدا ئاماژەى
بەوە کرد کە وەفدى پارتى ویستى خۆیان دەربڕیوە بۆ ئەوەى بزوتنەوەى گۆڕان لە
کابینەى
نوێى حکومەتى هەرێم بەشداربێت و وتى: "ئێمەش تێبینى و بارى سەرنجمان
خستەڕو،
هەردولا بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد، ئەمەش یەکەم کۆبونەوەیە و کۆبونەوەى دیکەى
بەدوادێت بۆ ئەوەى بگەینە ئەنجامێک کە لەبەرژەوەندى خەڵکى کوردستاندا بێت".

لاى
خۆیەوە مەحمود محەمەد، ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان لە کۆنگرە
رۆژنامەوانیەکەدا وتى: "دواى پڕۆسەى هەڵبژاردن، هاتوین بۆ ئەوەى ئەو بەڵێنانەى
بە خەڵکى کوردستانمان داوە لەپێناو هێنانە کایەى سەقامگیرى سیاسى و باشکردنى بژێوى
خەڵک گفتوگۆ بکەین، چونکە ئەوە بە بەشداریى هەموان دەبێت، ئەو لایەنانەى ویستى بەشداریکردنیان
لە حکومەت و ئەوانەش کە رەغبەتیان نییە تاوتوێى ئەو پرسانە دەکەین، چونکە ئۆپۆزسیۆن
بونیش رێکارى خۆى هەیە کە لەگەڵ دۆخى کوردستان و ناوچەکە و دەوڵەتانیش گونجاو بێت،
بۆ ئەوەى کۆمەڵێک لەو پێدوایستیانەى خەڵک فەراهەم بکەین".

ئاماژەى
بەوەشکرد؛ گفتوگۆى لایەنەکان بۆ دیاریکردنى بنەماکانى ئەم حکومەتە نوێیەیە، گرنگە
لاى ئێمە کە ئەم حوکمڕانیە سەرتاسەرى بێت و ببێتەهۆى بوژاندنەوە و چاککردنى بژێوى
خەڵک و چاکسازى و کۆمەڵێک بەرنامەى دیکە کە بە بیروڕاى لایەنەکان بخرێتە کارنامەى کابینەى
حکومەتەوە".

مەحمود
محەمەد، وتیشى: "بڕیارى ئێمە ئەوەیە کە پێویستمان بەوەیە لەگەڵ لایەنەکان بەیەکەوەبین
و پێکەوە ئەم وڵاتە ببەینە قۆناغێک کە پێویستمان پێیەتى".

لەبارەى
بڕیارى کۆتایى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ بەشداریکردن لە کابینەى نوێ، ئەندامەکەى
خانەى
راپەڕاندن، دەڵێت: "بڕیارى بزوتنەوەى گۆڕان لاى جڤاتى نیشتیمانییە، ئەمڕۆ
وەفدى پارتى هاتون را و بۆچونى ئەوان لە کۆبونەوەى جڤات دەخەینەڕو دواتر
کۆبونەوە فەرمییەکان دەستپێدەکەن و جڤاتى نیشتیمانى بڕیارى کۆتایى دەدات".


هەواڵی زیاتر