عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌: پشتیوانی‌ پاراستنی‌ مافی ‌كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كان ده‌كه‌ین

01/10/2020

ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پشتیوانی‌ ته‌واوی‌ مافی ‌‌كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كان ده‌كه‌ین و به‌پێوستی‌ ده‌زانین كه‌ مافه‌كانیان پارێزراوبێت.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه‌1/10/2020 سكرتێری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ دیموكراتی‌ ئاشوری‌ و شاندی‌ یاوه‌ری‌ سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیان كردوو له‌گه‌ل ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ و  سەرۆکی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ و ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ سیاسیه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆبونه‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا،  یونادم یوسف كنا، سكرتێری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ دیموكراتی‌ ئاشوری‌، وێڕای‌ نرخاندنی‌ په‌یوه‌ندیه‌ سیاسیه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوولا، باسی‌ له‌ یاسای‌ نوێی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ عێراق كردوو وتی‌: پێوسته‌‌ مافی‌‌ كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كان  پارێزراوبێت و ڕێز له‌ مافه‌كانیان بگیرێت و به‌شێوه‌یه‌كی‌ گونجاو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت  

لای‌ خۆیه‌وه‌ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ بوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ڕایگه‌یاند: وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پشتیوانی‌ ته‌واوی‌ مافی‌ ‌كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كان ده‌كه‌ین  و پێوسته‌ مافه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌ك پارێزراوبێت كه‌ دوربێت له‌ ده‌ستێوه‌ردان.

هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ دواین گۆڕانكاریه‌ سیاسیه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ كرا و گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ پرسیی‌ چاكسازی‌ و هه‌نگاوه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كورستان كرا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌.


هەواڵی زیاتر