چۆمان محه‌مه‌د: هه‌نگاوه‌كانی‌ چاكسازی تا ئێستا سنورداره‌ و دڵخوازی ئێمە و خەڵک نییە

05/10/2020



ڕێكخه‌ری‌ ژوری‌ یاسایی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی‌ هه‌تا ئێستا نراوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ چاكسازی‌ و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ هه‌نگاوی‌ سنوردارن، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی‌ نراون دڵخوازی‌ ئێمه‌ و دڵخوازی‌ خه‌ڵكیش نیه‌.

چۆمان محه‌مه‌د، ڕێكخه‌ری‌ ژوری‌ یاسایی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ میدیای‌ گۆڕان ده‌ڵێت: هه‌تا ئێستا گه‌نده‌ڵی‌ و موچه‌خۆری‌ بندیوار و به‌هه‌ده‌ردان به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌ و هه‌نگاوه‌كانی‌ چاكسازیش تا ئێستا سنورداره‌، ئێمه‌ پێمانوایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مكاته‌ ده‌روازه‌ نه‌بێت بۆ هه‌نگاونانی‌ جدی‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ چاكسازی‌ و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌لی‌ هیچ كاتێك هێنده‌ی‌ ئێستا زه‌مینه‌ له‌بارنیه‌.

 ڕێكخه‌ری‌ ژوری‌ یاسایی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌شڵێت: ئێمه‌ له‌ هه‌وڵداین و فشارده‌كه‌ین له‌ناو حكومه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی‌ چاكسازی‌، ئه‌گه‌ر بشزانین دۆخه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی‌ ئێستا ده‌ڕوات شانی‌ خۆمان ئارداوی‌ ناكه‌ین بۆ كاری‌ نایاسایی‌ كه‌سانێكی‌ تر كه‌ ئێمه‌ شه‌ریكنین له‌گه‌ڵیان و به‌شێك نین له‌و گه‌نده‌ڵیه‌.


هەواڵی زیاتر