بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان: پشتیوانی‌ پاراستنی‌ مافی ‌كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كان ده‌كه‌ین

13/10/2020

به‌مه‌به‌ستی‌ تاوتوێكردنی‌ دۆخی‌ سیاسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و دواین گۆڕانكاریه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 13/10/2020 ڕێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ سیاسیه‌كان و شاندی‌ یاوه‌ری‌ سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی‌ ئاشوری_یان كرد.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا دواین گۆڕانكاریه‌كان و یاسای‌ نوێی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ عێراق گفتوگۆی‌ له‌باره‌وه‌ كرا و ڕێكخه‌ری‌  ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ سیاسیه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ڕایگه‌یاند: پشتیوانی‌ پاراستنی‌ مافی ‌كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كان ده‌كه‌ین و به‌پێوستی‌ ده‌زانین مافه‌كانیان پارێزراوبێت.

شاندی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له ‌گرنگی‌ ‌ پاراستنی‌ مافی‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان كرده‌وه‌ لای‌ خۆشیانه‌وه‌ شاندی‌ بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی‌ ئاشوری به‌ گرنگیه‌وه‌ باسیان له‌ ڕۆڵی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كرد.


هەواڵی زیاتر