گۆڕان پشتیوانی لە مافی پێکهاتەکان دەکات
14/10/2020
ئەمڕۆ، چوارشەممە
(14/10/2019) وەفدێكی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆكایەتی بەختیار عومەر ئەولی رێكخەری ژوری
پەیوەندییە سیاسییەكانی بزوتنەوەكە سەردانی بارەگای بەرەی توركمانی عێراقییان كرد.
لە دانیشتنێكدا هەردولا
گفتوگۆیان كرد لەبارەی بارودۆخی ئابوری و ژیان و بژێوی هاوڵاتیان و هەروەها دوایین
پەرەسەندنە سیاسییەكانی ناوخۆی عێراق و هەرێم تاوتوێكران و لەو چوارچێوەیەشدا بە گرنگییەوە
باس لە یاسای هەڵبژاردنەكانی داهاتوی عێراق كرا.
وەفدی گۆڕان جەختیان كردەوە
لەسەر پشگیریی تەواوی بزوتنەوەكە لە مافی پێكهاتەكان لەگەڵ بەردەوامبونی هەوڵەكانیان
بۆ هێنانەكایەی ئاشتەواییی نیشتمانی و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردولا.