بزوتنەوەی گۆڕان و ئهبناء نەهرەین کۆبونەوە
20/10/2020
بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندیەکان و تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە، ئەمڕۆ سێشەممە 20\10\2020 شاندێکی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ بزوتنەوەی ئهبناء نەهرەینی ئاشوری کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا ئهبناء نەهرەین، ڕایانگەیاند: نیگەرانن لە پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق و هەرێمی کوردستان و پێوستە دەرفەتی یەکسان بدرێت بە پێکهاتەکان بۆئەوەی نوێنەری ڕاستەقینەی پێکهاتەکان لە پەرلەمان نوێنەرایەتی بکات.
بەختیار عومەر ڕێکخەری ژوری پەیوەندیە سیاسیەکان بە سایتی فەڕمی بزوتنەوەی گۆڕانی ڕاگەیاند: کۆبونەوەکەیان درێژەی زنجیرەیەک کۆبونەوەیە لەگەڵ لایەنە سیاسیە جیاوازەکاندا.
شاندی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆبونەوەکەدا پشتیوانی بزوتنەوەکەیان بۆ پێکهاتەکان دوپاتکردەوەو ڕایانگەیاند: بزوتنەوەی گۆڕان هەمیشە پشتیوانی پێکهاتە جیاوازەکان بوە، بەپێوستیشی دەزانین ڕێز لە خواستەکانی پێکهاتەکان بگیرێت و مامەڵەی دروست لەگەڵ داواکاریەکانیان برێت.